ئیدارەی ترەمپ بۆ زانکۆی هارڤارد: مەرجەکانمان قبووڵ نەکەن ڕێگەنادەین خوێندکاری بیانی وەربگرن
- جیهان
- 17 نیسان

بینای زانکۆی هارڤارد
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە زانکۆی هارڤارد لەوەی ئەگەر پابەند نەبن بە مەرجەکانی دۆناڵد ترەمپ کە خۆی دەبینێتەوە لە چاودێریکردنی مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکاران، دامەزارندنی کارمەند و وردبینی کردنی پرۆگرامە ئەکادیمییەکانی ئەو زانکۆیە؛ ئەوا "ڕێگە بە زانکۆکە نادەن خوێندکاری وڵاتانی بیانی وەربگرن".
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارەی ترەمپ بەهۆی نارەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئەو زانکۆیەیە لە دژی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە خوێندکارە بیانییەکان 27.2٪ی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە پێک دێنن.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، "ئەگەر زانکۆی هارڤارد نەتوانێت پابەندبوونی تەواو بە مەرجەکانی حکومەت نیشان بدات، بەوەی ڕاپۆرت بە حکومەت بدەن، ئەوا زانکۆکە مافی وەرگرتنی خوێندکاری نێودەوڵەتی لەدەست دەدات".
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال" نووسیویەتی: چیتر ناتوانرێت هارڤارد بە شوێنێکی شایستە بۆ فێربوون هەژمار بکرێت، هەروەها نابێت لە هیچ لیستێکی باشترین زانکۆ یان کۆلێژەکانی جیهاندا جێگیر بکرێت.
- هارڤارد گاڵتەجارییەکە کە خوێندکار فێری ڕق و گەمژەیی دەکات و نابێت چیتر پارەی حکومەت وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لووتکەی سێ قۆڵی بەڕێوەدەچێت






