
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنجشەممە، شاندێکی باڵای ئێران بەرەو مۆسکۆ بەڕێدەکەون بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرسی سەرەکی ناوچەکە و گەیاندنی نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، 17-4-2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەکات, بە مەبەستی گفتوگۆ و تاوتوێکردنی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی ئاژانسەکە، عێراقچی نامەیەکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەیێنێتە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لە بارەی ناوەڕۆکی نامەکە ئاشکرا بکرێت.
ئەمەش بزانە: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پیشتر ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵات لە کۆتایی هەفتەکەدا بەسەردانێک کە پێشتر پلانی بۆ دانراوە سەردانی مۆسکۆ دەکات و ئامانج لێی گفتۆگۆکردنە لەبارەی دانووستانەکانی شاندی ئەمریکا و ئێران، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگی زیاتر بۆ پرسە نێودەوڵەتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






