
کۆبوونەوەی ئەمیری قەتەر و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی گاز و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ ئەمیری قەتەر بە سەردانێکی فەرمی گەشتە مۆسکۆ.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بە تایبەت لە بواری وزە و هەناردەکردنی گازی سرووشتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر بە سەردانێکی فەرمی گەشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە مەراسیمی پێشوازی لە ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند، ڕووسیا دەیەوێت پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ قەتەر پەرەپێبدات و کار و پرۆژەی هاوبەشیان لە بواری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی سروشتی هەبێت، لە ڕێگەی کۆمپانیای ڕوسنەفتەوە کە ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە بەردەوامی پەیوەندییەکان ئاستی بەرهەمهێنان و بازرگانی هەردوو وڵات بەرز بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند: "ڕووسیا هاوبەشێکی سەرەکی و گرنگی قەتەرە و هاوکاریەکانتان هەرگێز لە بیر ناکەین، ئامانجی سەردانەکەم پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت سووریا و فەڵەستینەوە دەبێت و ئامانجمانە پێکەوە کار بکەین بۆ چارەسەرکردن و ڕووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"





