
دیمەنی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک
ئاڤا نیوز
تەندروستی کەرکووک ئەمڕۆ هەینی تۆمارکردنی دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند، ئەوەش دوای یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان لەو پارێزگایە لەمساڵدا.
وێنە گەورەکە: چەندین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە هۆی پەتای تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبوونەتەوە و دوێنێ پێنجشەممەش چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتاکە لە شاری کەرکووک ڕاگەیێنرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک ڕایگەیاند، یەکێک لەو دوو تووشبووە نوێیە هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە قەزاکانی باشووری پارێزگاکەیە، ئەوەی دیکەش کارمەندێکی حکومییە و هەردووکیان دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە تووشبوون، گواسترانەوە بۆ ناوەندێکی تایبەتمەند بۆ چارەسەرکردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراق تۆمارکراوە و چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە هۆکار و نیشانە و مەترسییەکانی پەتای تای خوێنبەربوون دەکات و هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان کە بەهیچ شێوەیەک لە مارکێتەکان گۆشتێک نەکڕن کە مۆری کوشتارگەی پێوە نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 10 تشرینی دووەم
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن






