سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 18 نیسان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا كرد و لە دیدارێكدا چەند پرسێكیان تاووتوێ كرد و لەوانە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
بڵاوكراوەی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند:
- پێشوازیمان له نوح یەڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا كرد، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەمان تاووتوێ کرد.
- گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان کرد.
- باسمان لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیژی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرد.
- بیروڕامان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئاڵۆگۆڕ کرد و پشتیوانیی خۆمان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات کردەوە، لەمبارەیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ، سوپاسی کردین بۆ پشتیوانیی لە پرۆسەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا






