
ساتی گەیشتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و شاندی یاوەری بۆ بەنداوی تشرین
ئاڤا نیوز
كۆبوونەوەی شاندی باڵای هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پرسی ئاگربەست لە بەنداوی تشرین دەستیپێكرد.
وێنە گەورەكە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە 2024-08-12، شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لە منبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین دەستیپێكرد و تا ئێستاش سەدان كەس كوژراون.
چی ڕوودەدات: بۆ پرسی ئاگربەست لەنێوان هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و گروپەكانی نزیك لە توركیا، شاندی باڵای هەسەدە بەسەرۆكایەتی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ڕۆژهەڵات عەفرین، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی یەپەژە، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە شوێنی دیاریكراو بۆ كۆبوونەوە لە بەنداوی تشرین و ئێستا لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە كۆبونەوەدان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان باس لەوە دەكەن، بە ئەگەرێكی زۆر ئاگربەستی هەمیشەیی لەنێوان هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا ڕادەگەیێنرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سوپا و هێزە ئەمنییەكانی سووریا چوونەتە بەنداوی تشرین لە حەلەب، ئەوەش دوای كشانەوەی هێزەكانی هەسەدە لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی سیدەکان لە جەنگی ڕووسیادا کوژرا






