ئیسرائیل ئامادە نییە پلانی هێرشکردنە سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 نیسان

لەتارانی پایتەختی ئێران تابلۆی گەورە دانراوە کە مووشەکەکانی ئێران نیشان دەدات کە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل ئامادە نییە دەستبەرداری پلانەکەی بۆ هێرش کردنە سەر ئێران بێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 17-4-2025، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکانی ناو ئیدارەی ئەمریکا و بەرپرسانی ئاگادار لە پلانە نهێنییەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، پلانی دانابوو لە مانگی ئایاردا ئیسرائیل هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەنجام بدات، بەڵام ئەمریکا ڕێگری لێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل بە نیازە پلانەکەی بۆ هێرش کردنە سەر ئێران جێبەجێ بکات سەڕەرای ڕەتکردنەوەی لەلایەن ئەمریکا هاوکات، سەرچاوەکان دەڵێن، ئەو پلانانە بریتین لە تێکەڵەیەک لە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی هێزی تایبەت بۆ پەکخستنی تواناکانی تاران لە پەرەدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
قووڵتر: بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل پێیان وایە، ئێران لە لاوازترین دۆخی ناوخۆیی خۆیدایە بەڵام لە هەموو کات نزیکترە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بۆیە هێرشێکی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات بەڵام هێرشەکە بچووکتر دەبێت کە ئیسرائیل پێشتر پێشنیازی کردبوو.
ئەمەش بزانە: لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیسرائیل کۆمەڵێک پێشنیازی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێشکەش بە ئیدارەی ترەمپ کردووە، بەشێکیان پلانیان بۆ دانراوە کە کۆتایی وەرزی بەهار و هاوین جێبەجێبکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






