
دیمەنی شاری سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕە پارەیەک لە مزگەوتی هەلاجەکەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت، بە گوتەی ئاسایش 'ئەو پارەیە بۆ شەخس کۆکراوەتەوە'.
چیرۆکی سەرەکی: لیژنەیەک لە مزگەوتی هەلاجەکەی سلێمانی لە دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا هەستاوە بە کۆکردنەوەی پارە، وەک خەڵک باسی دەکەن بۆ کڕینی پێداویستییەکانی مزگەوتەکە بووە، بەڵام دواتر لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە دەست بەسەر پارەکەدا گیراوە.
لێدوانی فەرمی: مەلا کەمال، ئیمام و خەتیبی مزگەوتەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ساڵی جارێک لیژنەکە پارە بۆ پێداویستییەکانی مزگەوت کۆدەکەنەوە، چونکە هیچ نەسریەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ مزگەوت خەرج ناکرێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مەلا کەمال، بڕی پارەکە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار بووە، وێنەی منیان لەگەڵ پارەکە گرت و پێیانوتم دوای جەژن سەر لە ئاسایشی قالاوە بدە، ئەوەبوو چووم و داواکاریم پێشکەش کرد، بەڵام پێیان وتم کە پارەکە ناگەڕێنرێتەوە و دەیدەین بە نەخۆشخانەی هیوا، داواکارین ئەو پارەیەمان بۆ بگەڕێننەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو پارەیەی لە مانگی ڕەمەزان کۆکراوەتەوە بۆ شەخس بووە، بەپێی ڕێنمایی ئەوقاف، پارە کۆکردنەوە قەدەغەیە، ئەو پارەیەش بە وەسڵ لە 2025-04-15، بە نەخۆشخانەی هیوا دراوە.
لە لایەکی دیکەوە: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند: بانگەوازکردن لە مینبەرەوە بۆ کۆکردنەوەی پارە تەنانەت بۆ دروستکردنی مزگەوتیش لە ڕووی شەرعیشەوە قەدەغەیە، بەڵام پێشکەشکردنی پارە لەلایەن هاووڵاتیانەوە و هێنانی پێداویستی بۆ مزگەوت زۆرە و قەدەغە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە






