هەسەدە و ئەنەکەسە لەبارەی "کۆنگرەی نەتەوەیی کورد" لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێککەوتن
- ڕاپۆرت
- 19 نیسان

لۆگۆی (هەسەدە - ئەنەکەسە)
ئاڤا نیوز
دوای مڵملانێیەکی توند و ڕەتکردنەوە و بەشدارینەکرنی لەلایەن ئەنەکەسەوە، ناوی کۆنگرەی نیشتمانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی دەگۆڕدرێت و گوتەبێژی ئەنەکەسەش هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد جەخت لەسەر پاراستنی مافەكانی كورد لە سووریا دەكرێتەوە، هاوكات داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێككەوتنە نهێنی و ئاشكرایانە دەكرێت كە كاریگەرییان لەسەر سەروەریی نەتەوەیی سووریا هەیە.
لێدوانی فەرمی: نافع عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا لە کاتی بەشداریکردنی لە هەواڵەکانی کاتژمێر یەکی ئاڤا بەهدینان گوتی: دوای ئەوەی ئەنەکەسە بەشدارینەکردنی لە کۆنگرەی کورد لە سووریا ڕاگەیاند و داوای کرد، ناوی کۆنگرەکە بگۆڕدرێت و بکرێتە کۆنفرانس، "ئەوکاتە بەشداری دەکەین و پێکەوە هەنگاو دەنێن بۆ چوونە دیمەشق".
- دوو ڕۆژ پێش ئێستا مەزلووم عەبدی لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبووەتەوە و پێی ڕاگەیاندوون، بۆئەوەی ببنە خاوەن گوتارێکی بەهێزی نەتەوەیی، "لەسەر داوای ئێوە کۆنفرانس دەکەین"، ئەنەکەسەش بە داواکەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ڕازی بووە و بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسەکە دووپات کردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد-ئەنەکەسە، بە ئاڤا میدیای گوت، "بەشداریکردنی ئێمە لە کۆنفرانسی نیشتمانی کورد لە سووریا یەکلابووەتەوە، بەڵام تا ئێستا کات و شوێنێ بەڕێوەچوونی دیارینەکراوە".
جیاوازی نێوان کۆنفرانس و کۆنگرە کە خاڵی ناکۆکەکانی نێوان ئەنەکەسە و هەسەدەیە چییە؟
ئەنەکەسە: سەرجەم گفتوگۆ و دانوستانەکانی ئێمە لەگەڵ پەیەدە و هەسەدە ڕێککەوتن بووە لەسەر بەستنی کۆنفرانس نەک کۆنگرە.
ئەنەکەسە: ئێمە دڵنیابووین، وەک پێویست داواکاری ئێمە بەهەند وەرنەدەگیران و بڕیارەکانیش دەسەپێندران و ڕاوێژکردنیش لاواز دەبوو.
ئەنەکەسە: جیا لە هێزە سیاسیەکان، دەبێت کەسانی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوانی سڤیلیش بەشداری کۆنگرەکە بن.
هەسەدە: تەنیا بە بەشداری هێز و لایەنە سیاسییەکان کۆنگرە ببەستین کە زۆربەیان لایەنگری هەسەدە بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی گەرەنتی بەشداریکردنی هەموو لایەنە سیاسییەکان، کۆنگرەی نیشتیمانیی کورد لە سووریا کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینیی 18-4-2025 لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بەشدارینەکردنی ئەنەکەسە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا .هاوکات بڕیاریشە دوای بەستنی کۆنفرانسەکە لیژنەیەکی یەکگرتوو بۆ دانوستان بچێتە دیمەشق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات






