
بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە یەمەن
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر سەنعا و چەند ناوچەیەکی جیاوازی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان ئەنجامدا بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 19-4-2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 50 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە و بارەگاکانی حووسییەکان لە سەنعا و حودەیدە و عەمرا ئەنجامدا ئەمەش دوای زنجیرەیەک هێرشی چڕی ئەمریکا دێت بۆ سەر حووسییەکان لە باشوور و ڕۆژئاوای سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگاکانی جەوف و سەعدە کە زیاتر لە 80 کەس کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: تەنیا لە ماوەی مانگی ئازردا ئەمریکا 300 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە بۆ لاوازکردنی ژێرخانی سەربازی و ئابووری ئەو گرووپە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: گرووپی حووسییەکان ڕایگەیاند، کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن زیاتر لە 900 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن و چەندین هاووڵاتیی سڤیل کوژراون.
باکگراوند: ڕۆژی 15-3-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی حووسییەکان دەرکرد و هەڕەشەی لە ناوبردنی تەواوی تواناکانی ئەو گرووپەی نزیک لە ئێرانی کرد و وەک بەشێک لە هەوڵەکانی واشنتن بۆ سنووردارکردنی هەڕەشەکانی گرووپەکە بۆ سەر کەشتییەکانی لە دەریای سوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






