سەرۆکی لوبنان: دەبێت هەموو گرووپ و لایەنەکانی لوبنان چەک دابنێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 نیسان

جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمینداری حیزبوڵڵا ڕەتیکردەوە چەک دابنێن، ئەمڕۆ سەرۆکی لوبنان جەختی لەوە کردەوە دەبێت هەموو گرووپ و لایەنەکانی لوبنان چەک دابنێن.
وێنە گەورەکە: فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەیروت بۆ چەک داماڵینی حیزبولڵای لوبنان بەردەوامن. ئەمڕۆ سەرۆکی لوبنان هەڵوێستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ چەک داماڵینی حیزبوڵڵا و ڕایگەیاند، دەبێت چەک تەنیا لە دەستی سوپای لوبناندا بێت.
لێدوانی فەرمی: جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان ڕایگەیاند: حکومەتی لوبنان چاوەڕێی هەلومەرجێکی گونجاو دەکات بۆ ناچارکردنی حیزبوڵڵا بە ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی بۆ حکومەت. هاوکات گوتیشی، دەبێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە ئەم بابەتە لەگەڵ حیزبوڵڵا چارەسەر بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم لێدوانی عەون لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان گوتی، بەهیچ شێوەیەک حیزبوڵڵای لوبنان چەک دانانێت و گوتیشی، ئێستاش سوپای ئیسرائیل بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان داگیرکردووە.
باکگراوند: ڕۆژی 27-4-2025، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئیسرائیل چەندین جار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجامداوە و لە پێنج ناوچەی ستراتیژی جێگیرە و ئامادە نییە بکشێتەوە تاوەکو حیزبوڵڵا ناچار نەکرێت چەک دابنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا






