
لۆگۆی هەژماری من لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی خۆتۆمارنەکردنیان لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، زیاتر لە 250 هەزار مووچەخۆر و خانەنشینی هەرێمی کوردستان مەترسیی لەسەر ڕاگرتنی مووچەکانیان هەیە. کە زۆرینەیان مووچەخۆری سنووری سلێمانین.
وێنە گەورەکە: هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا 750 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەی 'هەژماری من' تۆمارکراون، 450 هەزار کارتی پرۆژەکە دابەشکراوە و 300 هەزار کارتیش ماوە دابەش بکرێت. لەو 750 هەزار مووچەخۆرەی خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە، تەنیا 100 هەزار کەسیان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن.
زانیاریی زیاتر: لەو 250 هەزار مووچەخۆرە، زیاتر لە 90%ـیان مووچەخۆری سنووری سلێمانین، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیاش 98%ـی مووچەخۆرانی هەولێر و دهۆک خۆیان لە پرۆژەی 'هەژماری من' تۆمار کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، کە تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق زۆر جەختی لەسەر دەکەنەوە، دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان بە بانکی بکرێت و هاوشێوەی عێراق لەڕێگەی بانکەکانەوە مووچە وەربگرن کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من' هەیە.
لە لایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی لە ماوەکانی ڕابردوودا لە چەند کۆبوونەوەیەک، تەیف سامی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی، ئەگەر لە هەشت مانگی داهاتوودا واتا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، فەرمانبەران و خانەنشینان هەژماری بانکی نەکەنەوە، ئەوا مووچەیان ڕادەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆشدارییەکە جدییە، هاوشێوەی بابەتی UPN - ژمارەی کەسی بێ هاوتایە، چۆن ساڵی ڕابردوو تەیف سامی وتی هەر مووچەخۆرێک UPN نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت و دواتر ڕایگرت، بەمەش هەر مووچەخۆریک خۆی لە سیستمی بانکی تۆمار نەکات، ئەوا مووچەکەی ڕادەگیرێت.
باکگراوند: لە چەند مانگی ڕابردوودا، سەدان مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی UPN ـیان نەکردبوو، مووچەکانیان لە فەرمانگەکانیان ڕاگیرا، بەمەش هەر مووچەخۆریک خۆی لە سیستمی بانکی تۆمار نەکات، ئەوا مووچەکەی رادەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی فەرمانێک بۆ زیادکردنی کرێی وانەبێژان دەردەکات
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون






