ئاڤا نیوز
گەنجێکی هەولێر لە ماوەی ساڵێکدا لە سووریا ژنی بۆ هەزار پیاوی کورد دۆزیوەتەوە و پڕۆسەی هاوسەرگیری بۆ کردوون، بە نیازە لە داهاتوو جگە لە سووریا، لە فەڵەستین و ئۆکرایناش ژنیان بۆ بدۆزێتەوە،
چیرۆکی سەرەکی: سەردار عەبدوڵڵا، گەنجێکی شاری هەولێرە، لەماوەی ساڵێکدا لە سووریا پڕۆسەی هاوسەرگیری بۆ هەزار پیاوی کورد بە ڕەسمی و بە شەڕعی کردوون، وەک خۆی دەڵێت، هەیە ژنی یەکەمیەتی، هەیە دووەم و هەیە سێیەمیش.
شێوازی جێبەجێکردن: بە گوتەی سەردار، پیاوەکان ناویان تۆمار دەکەن، لە سووریاش ژنەکان دەدۆزێتەوەو لە ڕێگەی وێنە و ڤیدیۆ هەموو وردەکارییەکیان پێدەڵێت و هەماهەنگی دروست دەکات، دواتر زاوا لەگەڵ خۆی دەباتە سووریا و بە ئاگاداری کەسوکاری ژنەکە، بە شێوەیەکی فەرمی و شەرعی مارە بڕینیان بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەردار عەبدوڵڵا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو پیاوانەی پڕۆسەی هاوسەرگیریان بۆ دەکەم، بەماڵەوەیان دەڵێن، دەچم بۆ دوبەی یان تاران و ئیستەنبووڵ، کەچی بە فڕۆکە هەتا دیمەشق ناوەستین، لەوێ ژنەکەی بۆ مارە دەبڕین و دەگەڕێینەوە، لێرەش هەر بە شێوەیەکی نهێنی شوقەو خانوو بۆ ژنەکەی دەگرێت و کەسیش پێی نازانێ.
سەردار ئاماژە بەوەش دەدات، پرۆژەم هەیە لە داهاتوودا نەک ژنی سووری، ژنی فەڵەستینی و ئۆکراینیش بێنم بۆ پیاوانی کورد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






