
لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە ڕێنماییەکان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق مۆڵەتی کارکردنی لە سێ حیزب هەڵوەشاندووەتەوە، ئاشکراشی دەکات کە ئێستا 310 حیزب لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون.
وێنە گەورەکە: پێشتر دەستەی دادوەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دوایین بڕیاریدا ڕایگەیاند: لەسەر سکاڵایەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆبووەتەوە کە تایبەتبووە بە هەڵوەشاندنەوە و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لە سێ حیزبی سیاسی کە ئەوانیش بریتی بوون لە "حیزبی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی، حیزبی بەرەی خەباتی دیموکراتیک و حزبی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان (تەڤگەری ئازادی)".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەبڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی کارکردن لە سێ حیزب وەرگیرایەوە ئەویش بەهۆی نزیکیان لە پەکەکە کە لە عێراق ڕێكخراوێکی قەدەغەکراوە.
لێدوانی فەرمی: هێمان تەحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکان دەکرێت لەسەر داواکاریی خۆیان بێت، یان بەهۆی پێشێلکردنی یاسای حیزبەکان، پێشکەشنەکردنی ڕاپۆرتی دارایی ساڵانە، وەرگرتنی هاوکاریی دەرەکیی و پەیوەندییان بە لایەنێکی دەرەکییەوە هەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا 310 حیزب بەشێوەیەکی فەرمی لەکۆمیسیۆن تۆمارکراون، ئەوانیش لە بەغدا و پارێزگاکان ناوەناوە سەردانیان دەکەن و چاودێرییان دەکەن، ئەگەر حیزبێکیش ماوەی سەرکردایەتی بەسەرچووبێت و کۆنگرەی نەکردبێت ئاگادار دەکرێتەوە و دەبێت کۆنگرە بکات، تا بتوانێت بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






