
کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی
ئاڤا نیوز
سبەی سێشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەران دەست پێدەکات و تێیدا ئەو بڕگانە ئامادە دەکرێن کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب پەسەند دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 2025-4-22، کۆبوونەوەی ئاسایی 163 یەمینی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەران لە قاهیرە دەست پێدەکات و باڵیۆزی عێراق لەکۆماری عەرەبی میسر و نوێنەری هەمیشەیی عێراق لەکۆمکاری عەرەبی لە دانیشتنەکەدا بەشداری دەکەن ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی بەغدا دەخەنەڕوو.
ڕێككەوتنەكە بەم شێوەیەیە: لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکەی لە یەمەنەوە ڕادەستی ئوردن دەکرێت کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە دەکات بۆ 163 هەمین دانیشتن.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بڕیارە نوێنەرانی هەمیشەیی بابەتی گرنگ تاوتوێ بکەن، دیارترینیان ئامادەکارییە بەردەوامەکانە بۆ میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا کە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
لە هەمان کاتدا: نوێنەرانی هەمیشەیی پرسی فەلەستین و ململانێی عەرەب و ئیسرائیل و بەدواداچوون بۆ پێشکەوتنە سیاسییەکانی دۆزی فەلەستین و پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە شاری غەززە و بەردەوامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و بابەتی کاروباری عەرەبی و ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی و بەدواداچوونی بارودۆخی لوبنان و یەمەن و لیبیا و سۆماڵ و سودان و سووریا و هاوکاری نێودەوڵەتی عەرەبی تاوتوێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






