
پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان لەکاتی سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، ئەمڕۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 21-4-2025 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڤاتیکان ڕایگەیاند: پاپا فرانسیس، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە ڕۆژی دووشەممە کۆچیی دوای کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2025-03-23، پاپای ڤاتیکان دوای مانەوەی بۆ نزیکەی 40 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکان، پزیشکەکان ڕێگەیان پێدا نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت بەڵام مەترسی لەسەر ژیانی هەبوو.
باکگراوند: پاپا فرانسیس ناوی تهواوی خۆرخێ ماریۆ بێرگێلیۆیە، به ڕهگهز ئیتاڵیه بهڵام لهدایكبووی شاری بۆینس ئایرسی پایتهختی ئهرژهنتینه، له ڕێككهوتی 17/12/1936 لهدایكبووه، یهكهم كهسی به ڕهگهز ئهمهریكای لاتینیه كه ناسناوی پاپ وهردهگرێت.
- هاوكات دووهم كهسایهتی كاسۆلیكی دهرهوهی كیشوهری ئهوروپایه له دوای گریگۆری سێیهم ناسناوی پاپی وهرگرتووه.
- له رێككهوتی 13ی ئاداری 2013ـهوه وهك 266ـهمین پاپای فاتیكان دیاریكراوه.
باکگراوند: پاپا، رۆژی 5ی 3ی 2021، سهردانی عێراقی كرد و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا ڕۆژی 7ی 3ی 2021 سهردانی ههولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی كرد.
- هاوکات لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پێشوازیی لێکرا.
- لە یاریگای نێودەوڵەتی فرانسۆ هەریری بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای کوردستان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ئاینیی مەسیحی کرد بە بەشداری زیاتر لە 10 هەزار کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






