
ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکووک
ئاڤا نیوز
ڕاکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکووک بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، لەشاری بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
هۆکارە زانراوەکان: دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە سەر داوای ئێمە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە ماوە ڕابردوو لیژنەیەکی پێکهێنا.
- جیا لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، هاوکاریی لە تورکیا وەرگرتووە بێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، تائێستاش دیار نییە ئەو هاوکارییە لە کوێدا خەرجکراون.
- هۆکارێکی دیکە سەرۆکی ڕاوێژکارانی پارێزگار تۆمەتبارە بە گەندەڵیکردن بەڵام لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیەوە لە نێو بینای پارێزگا ماوەتەوە.
- تائێستاش نازانرێت جبوری بەچی تۆمەتێک دەستەبەسەر کراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕاکان جبوری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکێک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ڕاکان جبووری، دیار نەمانی بڕێک پارەیە لە دوو پرۆژەی ناو کەرکووک، کە بە نزیکەی یەک ملیار دینار مەزەندە دەکرێت، جگە لەوەش سەروەرت و سامانێکی زۆر بە ناوی کەس و کاری ڕاکان جبوورییەوە کراوە لە کەرکووک.
- ئەو سەرچاوەیە وتیشی؛ لە هەوڵداین بە کەفالەت ئازادی بکەین.
زانیاریی زیاتر: ڕاکان جبووری بەپێ ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە کە ماددە یاساییەکە دەڵێت: "هەر فەرمانبەرێک یان بەرپرسێک بە حەوت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت یان دەستبەسەر دەکرێت ئەگەر بە مەبەست زیان بە سامان یان بەرژەوەندیی ئەو دامەزاروەیەی کاری تێدا دەکات بگەیێنێت یان پەیوەندیی پێیەوە هەیە بەهۆی پۆستەکەیەوە، یان بە پارەی ئەو کەسانەی پێیان سپێردراوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





