
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە بەردەوامی دانوستاندنەکانی نێوان وەفدی ئێران و ئەمریکا و کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی ناوزەند دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 19ـ 4 ـ 2025، گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، ئەمەش هەنگاوێک پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تارانی بەرەو پێشەوە برد و بەپێی وتەی هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی دانوستاندنەکەیان بە ئەرێنی بەڕێوەچوو، لەسەر هەمان پرس دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستاندنەکانی وەفدی ئەمریکی و ئێرانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکی ئێران ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ڕۆمای بەدەست گەیشتووە و ئەوەی پێی وتراوە، " گفتووگۆیەکی زۆر باش لەگەڵ ئێران ئەنجامدراوە"، ڕاشیگەیاند کە گەشبینن بە کۆبوونەوەکان و بە ئاراستەی ڕێککەوتنێکی زۆر باش هەنگاو دەنێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکەی ڕۆما دووەم کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا بوو دوای کۆبوونەوەی هەردوو وەفد لە مەسقەتی پایتەختی عومان، بڕیار وایە سبەینێ چوارشەممە 23 – 4 – 2025 شاندی تەکنیکی هەردوو وڵات لە عومان کۆببنەوە و هەفتەی داهاتووش هەردوو وەفدی دیپلۆماسی کۆبوونەوەی سێیەم ئەنجام بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"





