
وێنەی پاپا فرانسیس بە چەند ڕۆژێک پێش مردنی
ئاڤا نیوز
پاش یەک ڕۆژ لە کۆچی دوایی، وەسیێتی پاپا فرانسیس سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنی ئاشکرا دەبێت کە لە ڕێککەوتی 22-6-2022 خۆی نووسیویەتی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 21-4-2025، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستی دەمارەکانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد، وڵاتانی جیهانیش سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ڤاتیکان کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەسیێتی پاپا فرانسیس کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە و لە 22-6-2022 خۆی نووسیویەتی، تیایدا هاتووە، "ئاواتەخوازم خواستەکانی کۆتاییم تەنیا سەبارەت بە شوێنی ناشتنم بخەمەڕوو. داوا دەکەم گۆڕەکەم زۆر سادە بێت و بۆ ئەم مەبەستەش چەند کەسێکم ڕاسپاردووە و شوێنی ناشتنەکەشم دیاری کردووە، بڕە پارەیەکەشـم بە خێرخواێک داوە بۆ ئەم مەبەستە و کاردیناڵێک سەرپەرشتی دەکات، داوا دەکەم تەنیا لەسەر گۆڕەکەم بنوسرێت [فرانسیسکۆس].
زانیاریی زیاتر: بەپێی وەسیێتی، پاپا فرانسیس لە کەنیسەی سانتا ماریا ماجیۆری دەنێژرێت لە ڤاتیکان، کە پێچەوانەی نەریتی ناشتنی پاپاکانە لە کەنیسەی سانت پیتەر.
لەلایەکی دیکە: بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی نیوز ویک، تێچووی مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس نزیکەی شەش ملیۆن دۆلارە.
ئەمەش بزانە: ئەمە لە کاتێکدایە تێچووی بەخاکسپاردنی پاپا جۆن پاوڵ کە لە ساڵی 2005 کۆچی دوایی کرد، نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام پاپا فرانسیس هەندێک لە خەرجییەکانی پێشتری کەمکردبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






