
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا، بەشدارینەکردنی سەرۆکی سووریا لە لووتکەی عەرەبی بە "سووکایەتیکردن" بە عێراق دەزانێت. ئەندامێکی ڕەوتی حیکمەش دەڵێت، "شەرع ئامادەی لوتکەکە نابێت".
وێنە گەورەکە: بڕیارە 17-5-2025، لووتكەی وڵاتانی عەرەبی بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای زۆربەی وڵاتانی عەرەب لە بەغدای پایتەخت بەڕێوە بچێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریای بۆ لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت کردووە، کاردانەوەی بەشێک لە لایەنەکانی شیعەی لێکەوتەوە. بۆ ڕێگریکردنیش لەو سەردانە، واژۆی 58 پەرلەمانتار کۆکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلاء حەدادی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: دوای ئەو هەموو مشتومڕەی نێوان لایەنەکان سەبارەت بەسەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ بەغدا، ڕەنگە شەرع نوێنەرێک بنێرێت و خۆی ئامادەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی نەبێت، ئەمەش سووکایەتییە بە پێگەی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی جۆرانی، ئەندامی ڕەوتی حیکمە کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، جەختی کردەوە، شەرع بەهیچ شێوەیەک سەردانی عێراق ناکات و ئامادەی ئەم خولەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





