
پێشوازی جێگری سەرۆکوەزیرانی بەحرێنی لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداری وەزیری دەرەوەی عێراق، لە میسر وەزیری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆدەبنەوە و ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی عەرەبی لە بەغدا تاوتوێ دەکرێن، گرنگترین ئەو بابەتانەش جێگیر دەکرێن کە لە لوتکەکەدا باسیان لێدەکرێت.
وێنە گەورەکە: لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کۆبوونەوەی 22 وڵاتی زۆرینە عەرەبی زمانە و ساڵانە لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار و پادشای وڵاتان بەڕێوەدەچێت، تێیدا دیارترین ئەو ئاستەنگ و دەرفەتە هاوبەشانەی ڕووبەڕووی ئەو وڵاتانە دەبێتەوە تاوتوێ دەکرێن، بڕیاریشە 17ی ئایاری ئەمساڵ لوتکەکە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: قەحتان جەنابی، نوێنەری عێراق لە کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە قاهیرە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری بەڕێوەدەچێت، شاندی عێراق لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و تێیدا هەردوو لوتکەی عەرەبی و گەشەپێدان تاوتوێ دەکرێن کە مانگی داهاتوو لە بەغدا ساز دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە لوتکەی عەرەبیدا دۆسیەی فەڵەستین، دۆخی وڵاتانی عەرەبی و ڕێگریی لە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆییاندا لەگەڵ ژمارەیەک پرس و دۆسیەی دیکەی گرنگ تاوتوێ بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






