مەزڵووم عەبدی و ژان نوێل بارۆ
ئاڤا نیوز
ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر ڕایگەیاند، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبێتەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی پەیوەست بە سووریا و شەڕی دژ بە داعش دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە. ژان نوێل بارۆ ستایشی هەوڵەکانی هەسەدەی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دابینکردنی ئازادی و پاراستنی فرەڕەنگی لە سووریا.
لە پەیامنێرەوە: کوردستان حەسەن، پەیامنێری ئاڤا کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەشدار بوو، لەلایەن کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر دڵنیاکراوەتەوە کە کۆبوونەوەکە ئەمشەو دەکرێت.
باکگراوند: وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دوای سەردانکردنی بەغدا و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر،لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
21 خولەک لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
میری ئێزدییەكان داوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال لە سوودانی دەكات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە 600 پاکێجی جلوبەرگی زستانە دەگەیەنرێتە زیانلێکەوتووانی لافاو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە





