
دراوی عێراقی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان بەشێوەیەکی بەرچاو دواکەوتووە و هیچ وادەیەکی بۆ ناردنی دیارنەکردووە و پەرلەمانی عێراقیش نیگەرانە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دوای هەڵسەنگاندن و ڕیکخستنی بڕگەکانی ڕۆژی 2025-03-27، خشتەی بودجەى ساڵی 2025ـی ڕەوانەی ئەنجوومەنى وەزیران کرد و ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراقیش ئاشکرای دەکات، بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ بودجەى 2025 دەگاتە 200 تریلیۆن دینار و کورتهێنانیش لەبودجەکەدا 64 تریلیۆن دینار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر مەعمووری پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند:
٠ حکومەت زۆر دواکەوتووە لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان، پێداچوونەوە و پەسەندکردنیشی کاتی دەوێت.
٠ بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بارودۆخی سەختی داراییەوە، حکومەت نیازی ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025ـی بۆ پەرلەمان نییە، ئەمەش نیگەرانی پەرلەمانتارانی لێکەوتووەتەوە.
٠ زۆرێک لە پەرلەمانتاران بە نوسراوی فەرمی داوایان لە حکومەت کردووە، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی خشتەکە ڕوون بکاتەوە، بەڵام حکومەت تاوەکو ئێستا جگە لەبەڵێنی زارەکی هیچ وەڵامێکی فەرمی نەداوەتەوە.
ئەمەش بزانە: سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی و ئابووریناسان پێشبینی دەکەن کورتهێنانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2025 بگاتە 7.6%، ئەگەر ڕێوشوێنی چاکسازی ڕیشەیی نەگیرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





