
کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژی پێنج ساڵەی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی پەسەند کرد و ئامادەکارییەکانی بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی خستەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-04-23، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئەمنی وڵات و کۆمەڵێک تەوەری دیکەی کارنامەی دانیشتنەکە تاوتوێ کران.
لێدوانی فەرمی: سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژی پێنج ساڵەی ئاسایشی نیشتمانی لە 2025 بۆ 2030 پەسەندکرا و بڕیاردرا ڕێکارەکانی پەیوەست بەجێبەجێکردنی سەرجەم برگەکانی بگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی کارەکانی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە لە 2025-05-17، لە بەغدا بەڕێوەبچێت، خرانەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





