هەرێمی كوردستان لە بەدیجیتاڵكردنی سەرجەم مامەڵەكانی تاپۆكردن نزیک دەبێتەوە
- کوردستان
- 25 نیسان

تۆماركردنی خانووبەرە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان، نزیكە لەوەی سەرجەم ئیشوكارەكانی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بە دیجیتاڵی بكات.
وێنە گەورەكە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری خانووبەرە سەر بە وەزارەتی دادی هەرێمی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری نیشتەجێكردن (UN Habitat) دەستی بەئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەكانی تۆماركردنی خانووبەرە كردووە، لە بەشێك لە فەرمانگەكانیش پرۆژەكە تەواوبووە و كاری پێ دەكرێت.
بۆچی گرنگە: بەدیجیتاڵكردنی مامەڵەی تاپۆكردنی خانووبەرە و زەوی، جگە لەوەی ئاسانكاری زۆر بۆ هاووڵاتیان دەكات و دەبێتە هۆی نەهێشتنی ڕۆتیناتی كارگێڕیی نێو فەرمانگە حكومییەكان، هاوكات زامنی پاراستنی موڵكیەتی خانووبەرە و زەوی دەكەن بۆ خاوەنەكانیان.
چی ڕوویدا: شاندێكی ڕاوێژكارانی پێشكەوتووی (UN Habitat) و ڕێكخراوی 'EIA ' سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی خانووبەرەی كرد و لەلایەن د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی خانووبەرە پێشوازییان لێكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری خانووبەرە، لەو دیدارانەدا، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی ئیشوكارەكانی پەیوەست بە تۆماركردنی خانووبەرە و هەنگاوەكانی بەئەلیكترۆنیكردنی ئیشوكارەكان كراوە، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی خانووبەرە، ڕوونكردنەوەی تێروتەسەلی لەسەر چۆنیەتی ئیشوكارەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان بە هاووڵاتیان بۆ شاندەكە باسكرد.
زانیاریی زیاتر: گۆرینەوەی زانیاری دەربارەی یاسا و رێنماییەكانی پەیوەست بە خانووبەرە و ئەو ڕێكار و میكانیزمانەی كە دەكرێت بگیرێتەبەر لەڕووی یاسایی و میكانیزمی كاركردنی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە، گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا.
ئەوەش بزانە: هاوكات دیراسەی ئاستەنگ و ڕێگرییەكانی بەردەم پرۆسەی بەدیجیتاڵكردنی مامەڵەكانی تاپۆكردن لە هەرێمی كوردستان كرا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
25 خولەک لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو






