
سۆلار پانێڵی بەرهەمهێنراوی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتى پیشەسازیی و کانزایی عێراق ئاشکرای دەکات، بەرهەمهێنانى پانێڵى وزەى خۆر لە کارگە ناوخۆییەکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی کێبڕکێی بەرهەمى هاوردەکراو دەکات، لەتوانایاندایە کە هەناردەی دەرەوەی وڵاتیشی بکەن.
وێنە گەورەکە: بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی وزە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، حکومەتی عێراقیش دەیەوێت لەڕێگەی هاندانی هاووڵاتییان بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، فشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی کەمبکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زوحا جبورى، گوتەبێژى وەزارەتى پیشەسازى و کانزاکان ڕایگەیاند: کۆمپانیای گشتیی زەورا کە تایبەتە بە دروستکردنى پانێڵى وزەى خۆر، بەپشبەستن بەتەکنەلۆژیا و ئامێری سەردەم توانای دروستکردنی پانێڵی وزەی خۆری هەیە، کە لە ڕووی کوالێتیی و نرخەوە کێبڕکێی بەرهەمى هاوردەکراو بکات.
زانیاریی زیاتر: جبوری ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانى پانێڵى وزەى خۆر لە کارگەکانی کۆمپانیای زەورای سەر بە وەزارەتی پیشەسازی عێراق، خزمەت بە سەرجەم ئەو وێستگانە دەگەیەنێت کە پانێڵى وزەى خۆر بەکاردەهێنن بەهەموو جۆرەکانی گەورە، بچووک، حکومى، پیشەسازى، بازرگانى و ماڵان دەکات، هاوکات دەتوانیت پێداویستیی بازاڕى ناوخۆ پڕبکاتەوە.
ئەمەش بزانە: پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق، ڕێککارەکانی پێدانی قەرزی بانکی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری کارەبا بە وزەی خۆر دەرکرد، ئێستا دەستکراوە بە پێدانی پێشینەیەک بە هەر بانکێک بەبڕی 300 ملیۆن دینار و بانکەکانیش لەو بڕە پارەیە دەتوانن بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز بۆ هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون دابین بکات، هاوکات هاونیشتمانیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەتوانن بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر قەرز لە بانکەکان وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





