
ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئاشکرای کرد، بزووتنەوەکە ئامادەیە سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان بە یەکجار ڕادەستی وڵاتەکە بکاتەوە، بەڵام بە مەرجی ئاگربەستێکی درێژ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس ئاشکرای کرد، بزووتنەوەی حەماس ڕاوێژی کردووە و ئامادەیە بۆ ئازاد کردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان بەیەکجار بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی کەرتی غەززە.
- هاوکات، بەرپرسەکە ئەوەشی گوتوە، لە بەرامبەر ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان حەماس داوای ئاگربەستێکی پێنج ساڵە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی باڵای فەڵەستین ڕایگەیاند، هەریەکە لە میسر و قەتەر پێسنیازێکی نوێیان پێشکەشکردووە و پێشنیازەکە ئاگربەستێک لەخۆدەگرێت کە پێنج بۆ حەوت ساڵ دەخایەنێت، تێیدا سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییەکانی فەڵەستین ئازاد بکرێن و سوپای ئیسرائیلیش بە تەواوی لە غەززە بکشێتەوە.
قووڵتر: لە 18-3-2025، ئیسرائیل ئاگربەستی هەڵوەشاندەوە و هێرشەکانی بۆ سەرکەرتی غەززە دەستپێکردەوە و ئیسرائیل دەیەوێت لە بەرامبەر ئازاد کردنی سەرجەم بارمتەکان تەنیا ئاگربەستێکی کاتی ڕابگەیێنێت و بزووتنەوەی حەماسیش چەک دابنێت، بەڵام بزووتنەوەکە ڕایگەیاند، دانوستان لەسەر پرسی چەک دانان ناکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 2 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






