
کۆبوونەوەیەکی پێشووتری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، پرسە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بابەتی گەرمی سەر مێزی گفتوگۆیان دەبێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-03-2024 فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دوایین بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک پرسی دیکە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: پرسەکانی بودجە، مووچە و یاسای نەوت و گاز، بەشێکی دیکەی گفتگۆی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و سوودانی دەبێت، جگە لەوەی هەر ئەندامێک بەگوێرەی ئەو لیژنەیەی لێیەتی كێشەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم سوودانی.
د. سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هاوپەیمانی ئیداری دەوڵەت، کە پارتیش بەشێکە لەو ڕێککەوتنە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی سوودانی و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە سێ مانگ لە ساڵی نوێ تێپەڕیوە تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاسای هەمواری بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکراوە، بە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە کێشەی بودجە، نەوت و گازی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت، بەو پێیەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەمواری بودجە جێگیر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن