دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی دەستگیرکراون
- کوردستان
- 26 نیسان
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی بە شەق و بۆکس هێرش دەکرێتە سەر لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی و پاسەوانەکانی، بەهۆیەوە چەند کەسێک دەستگیر دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 2025-04-26، لەکاتی هاتنە دەرەوەی زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانیی یەکێتی لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد، بەڵام لەناکاو چەند چەکدارێک بە بۆکس و شەق هێرشیان کردە سەر ناوبرا و پاسەوانەکانی، بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون.
زانیاریی پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا میدیا، چۆمان مەحموود لە شوێنی ڕووداوەکە زانیاریی لە شایەدتحاڵەکانەوە وەرگرتووە و دەڵێت: هێزی ئۆپەراسیۆنی یەکێتی کە لە هۆڵەکە جێگیرکرابوون، هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار. شەڕەکە بە بۆکس و شەق و چەقۆ بووە، دوو پاسەوانی زیاد جەبار بریندار بوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەقيد سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند سەبارەت بەم گرژی و ئاڵۆزیەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویدا، ئەنجوومەنی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە، ئەوانەی سەرپێچی یاساییان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانەکانی زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، سەرجەمیان دەستگیرکراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





