ئاڤا نیوز
چەند هاونیشتمانییەک لە پیرزین ڤیدیۆیەکیان بۆ ئاڤا ناردووە و دەڵێن، هەراسان بووینە لەگەڵ دووکەڵی کارگەکانی دەوروبەرمان. شەو و ڕۆژ دووکەڵ فڕێ دەدەنە هەواوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە گرتە ڤیدیۆیەک کە بۆ ئاڤا نێردراوە دەردەکەوێت کە ژمارەیەک کارگە لە کۆمەڵگەی پیرزین لە شاری هەولێر، دووکەڵ فڕی دەدەنە هەواوە، دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەرکەوت کە دووکەڵ نییە، بەڵکو هەڵمە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێشووتر سەردانی ئەو کارگانەمان کردووە، ئەوەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت دووکەڵ نییە، بەڵکو هەڵمی کارگەی چپسە و هیچ زیانێکی نییە، چونکە هەڵمەکە لە دوای بەرزبوونەوەی بۆ چەند مەترێک نامێنێت، ئەگەر دووکەڵ بێت تا ئاستێکی زۆر بە ئاسمان بەرز دەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر، ئەوەی سکاڵای زۆر لەسەرە مۆلیدەکانن، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە بەهۆی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی بەشێکی بەرچاوی مۆلیدەکان کوژێنراونەتەوە و دووکەڵیش کەمبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
حاجیاوە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
50 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە






