
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم
ئاڤا نیوز
دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵیی عێراق، بێتاوانیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراقی دەرکرد و هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون، ڕەتکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە 2023-11-14، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک پەرلەمانتار، کۆتایی بە ئەندامیێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێنا.
پەیامی فەرمی: محەممەد حەلبووسی، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "کاتێک ئەهلی حەق بەرامبەر بە باتڵ بێدەنگ دەبن، ئەهلی باتڵ پێیانوایە کە ڕاست دەکەن. ڕاستی باڵادەستە و هیچ شتێک لەوە بەرزتر نییە. سوپاس بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارتی تەقەدوم لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دادگای عێراقی بڕیاری بێتاوانیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم لە تۆمەتەکانی پێشووی دەرکرد. دادگا تایبەتەکان بڕیاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکانیان دەرکرد و تۆمەتەکانیان هەڵوەشاندەوە و لێکۆڵینەوەکەیان داخست. ئەم بڕیارانە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵییەوە پەسەندکراون و پلەی کۆتاییان بەدەستهێناوە.
باکگراوند: هەریەک لە لەیس دلێمی و باسم خەشان، لە دادگا سکاڵایان لە دژی محەممەد حەلبووسی تۆمار کردبوو، سکاڵاکەی لەیس دلێمی لەسەر ئەوەبوو نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بەناوی ئەو ساختەکردووە و خۆشی واژۆی لەسەر کردووە. سکاڵاکەی باسم خەشانیش لەسەر ئەوەبوو حەلبووسی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی واژۆ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






