ئاڤا نیوز
لە شاری دهۆک گرووپێک لەڕێگەی کاری خێرخوازییەوە لەگەڵ بردنە دەرەوەی نەخۆش بۆ چارەسەر، بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە، سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە کە ژمارەیان 10 کەسە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
چیرۆکی سەرەکی: ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکان لە دهۆک زیاتر لە 10 کەسی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کردووە، هەموویان گرووپێک بوون و لەژێر ناوی ڕێکخراوێکی خێرخوازی، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کار دەکەن و بۆ چارەسەر نەخۆش دەبەنە دەرەوەی وڵات، نەخۆشەکان و ڕێکخراوەکەشیان بۆ بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەکارهێناوە.
زانیاریی تایبەت: هەموو جارێک بە هەمان ئەو ئۆتۆمبێلانەی نەخۆشیان بۆ وڵاتانی دەوروبەر گواستووەتەوە، ماددەی هۆشبەریان لە ناو تایە و بەشە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا شاردووەتەوە و گەیاندوویانەتە شوێنی مەبەست. هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر حەوت ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە سەرجەمیان گرانبەهان و لەلایەن گرووپەکەوە بەکارهێنراون، بڕی 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەریش بە گرووپەکە گیراوە.
ئەمانەش بزانە: سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە خەڵکی پارێزگای دهۆکن و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە کارە نایاساییەکەیاندا ناوە. لەناویاندا ڕۆژنامەنووسێکی کچ و ئەکتەرێک هەن. ڕۆژنامەنووسە کچەکە وەک وەرگێڕ کاری بۆ گرووپەکە کردووە، کاتێک نەخۆشیان بردووەتە دەرەوەی وڵات لە نێوان نەخۆش و پزیشکەکان وەرگێڕ بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن






