چەند ڕێنماییەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە لە بارەی پاراستنی ئاسایشی لوتکەی عەرەبی
- عێراق
- 27 نیسان

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاسایشی لوتکەی عەرەبی
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق چەند ڕێنماییەک بۆ دەستبەرکردنی ئاسایشی کۆنفرانسی لوتکەی عەرەبی دەردەکات، کە بڕیارە لە 17ـی مانگی داهاتوو، بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕیوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا عێراق داوەتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لەو سەرکردانە ڕەوانە کردووە لە نێویشیاندا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی لوتکەی عەرەبی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ سەرجەم ئەو دەزگا ئەمنییانە کرد کە ئەرکی دەستەبەرکردنی ئاسایشی لوتکەی عەرەبییان خراوەتە ئەستۆ. بە مەبەستی خستنەڕووی پلانی ئەمنی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو ڕووداوە گرنگە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وەزیری ناوخۆ چەند ڕاسپاردەیەکی گرنگی دەرکرد کە لە پێشیانەوە دابینکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانەی کە بەشێک دەبن لە کارەکانی ئەم لوتکەیە.
شێوازی جێبەجێکردن: گرنگی هەماهەنگی بەرزی نێوان هەموو یەکە ئەمنییەکان کە لەم ئەرکەدا ئامادە دەبن، دوورکەوتنەوە لە دیمەنی چەکداری و ئاسانکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان و دروستنەکردنی هیچ قەرەباڵغییەکی هاتووچۆ.
تەواوکردنی هەموو ڕێکارەکانی پێداویستییەکانی سەلامەتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و پابەندبوونی تەواو بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی پلانە داڕێژراوەکان لە ڕێگەی بەدواداچوونی ئەرک و فەرمانەکان بە باشترین شێوە و دابینکردنی کەشی ئارام و گونجاو بۆ هەموو سەرکردە و سەرۆکەکان و شاندی هاوەڵیان لە وڵاتی دووەمیان عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






