
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتێکی فەرەنسی دوو ئامانجی سەردانی شاندی عێراق بۆ دیمەشق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەغدا نەخشەڕێگای پلانی ئەمنیی خۆی بۆ پاراستنی ژیانی سەرۆکی سووریا لەکاتی بەشداریکردنی لە لوتکەی عەرەبی پێشکەش کردووە، لە سەردانەکەشدا ڕێککەوتن کراوە لەسەر پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە سووریا و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان.
چیرۆکی سەرەکی: 17ی مانگی داهاتوو بەغدا میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی دەکات، سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکان و تێبینی لەسەر پاشخانی ئەحمەد شەرعیش، بەڵام دوێنێ بە فەرمی و وەک سەرۆککۆماری سووریا، عێراق ناوبراوی بانگهێشتی لوتکەکە کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕادیۆی مۆنتیکارلۆی نێودەوڵەتی پاڵپشت سەرچاوەکانی لە بەغدا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی 25ی ئەم مانگە و لەمیانی سەردانی شاندی عێراق بەسەرۆکایەتی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا، شاندەکە پلانی ئەمنیی تایبەت بە پاراستنی ژیانی سەرۆکی سووریای لە میانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی عەرەبی پێشکەش کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی پێویستی هەماهەنگی هاوبەش لەبواری سنوور و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئەم چەند مانگەی ڕابردوو بەغدا و دیمەشق زیاتر لەبواری ئەمنییدا کۆبوونەتەوە، لەم بارەیەوە مۆنتیکارلۆ ئاشکرای کردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەگەڵ ئەوەدانییە پەیوەندی سیاسی لەگەڵ ئەحمەد شەرع دروستبکرێت و دەیەوێت زیاتر پەیوەندییەکان ئەمنیی بن ئەوەش لە بەرژەوەندی باڵای عێراق دایە، بەهۆکاری ئەوەی "شەرع بە خوێنڕشتنی عێراقییەکان تۆمەتبارە و دژی حەشدی شەعبییە"، بەڵام سوودانی بە پێچەوانەی ئەم بۆچوونەیە و بە ئاڕاستەیەکی دیکە هەنگاو دەنێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: شاندی عێراق و سووریا بۆ پاراستنی دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە سووریا، پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە و بڵاوکردنەوەی هێزی ئەمنیی لەسەر سنوورە هاوبەشەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، هاوکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، کردنەوەی سنووری وشکانیی، دەستپێکردنەوەی جوڵەی بازرگانی و گەشتە ئاسمانییەکانیش ڕێککەوتنیان ئەنجام داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






