
زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی جیاواز
ئاڤا نیوز
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، جێی نیگەرانییە دەیان خەڵكی سەرسەری و بێ مۆڕاڵ ئێستا لەنێو دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی هەن.
چیرۆكی سەرەكی: زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی، لە كۆبوونەوەیەكی حیزبیدا قسە بۆ ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە دەكات و دەڵێت، "لەم دواییانەدا گلەیی و تێبینی زۆر لەسەر دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی دروستبووە.
لێدوانی فەرمی: زیاد جەبار ڕایگەیاند، "لە سلێمانی دەزگا ئەمنییەكانی سەر بە یەكێتی دەسكەوتی گرنگیان هەبووە و بەهەبوونی كەسانی تێكۆشەر و خاوەن مێژوو، جێی شانازی بوونە، بەڵام بەداخەوە لەم دواییانە گلەیی و تێبینی زۆر لەسەر ئەو هێزانە هەیە و لە پاڵ خەڵكانی دڵسۆز، بە دەیان خەڵكی سەرسەری و بێ مۆڕاڵ هاتوونەتە نێو هێزەكان."
- هەبوونی ئەوجۆرە كەسانە لەناو دەزگا ئەمنییەكان، زیانی گەورەی بە پێگەی یەكێتی لەنێو خەڵك گەیاندووە و دەگەیەنێت، لەو چوارچێوەیەدا بەپێویستی زانی؛ ئەو پرۆسە چاكسازییەی یەكێتی بەنیازە ئەنجامی بدات و گۆڕانكاری لە دامەزراوەكانیدا بكات، دەبێت بە پلەی زۆرتر لەنێو هێزە ئەمنییەكان بكرێت و ئەو هێزانە لەوجۆرە كەسانە پاكبكرێنەوە.
- ئێستا سەركردایەتی یەكێتی لەبەردەم دووڕیانێك دایە؛ یان ئەوەتا شاری سلێمانی بەتەواوی ببێتە شارێكی عەسكەرتاری و گرووپی چەكداری، یانیش ئەوەتا شكۆ و ڕێز بۆ ئەو هێزە چەكدارانە دەگەڕێندرێتەوە و دیاردەی چەكداری و هەڵكووتانە سەر خەڵك و مافیاگەری بنبڕدەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە، هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی یەكێتیی هێرشیان كردە سەر بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە سلێمانی و پاسەوانەكانی، شەڕەکەش بە بۆکس و شەق و چەقۆ بوو، بەهۆیەوە دوو پاسەوانی زیاد جەبار بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت