عەممار حەکیم: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەتوانێت عێراق بۆ قۆناغی سەقامگیری بەردەوام بگوازێتەوە
- عێراق
- 28 نیسان

کۆبوونەوەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی پەیمانگای ئەوروپی بۆ ئاشتی بە سەرۆکایەتی مایکڵ بیتیک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایدەگەیێنێت، هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەتوانێت عێراق بۆ قۆناغی سەقامگیری بەردەوام بگوازێتەوە، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە بەغدا پێشوازیی لە شاندی پەیمانگای ئەوروپی بۆ ئاشتی بە سەرۆکایەتی مایکڵ بیتیک کرد و گفتوگۆ لەسەر پێشکەوتنەکانی بارودۆخی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی عەممار حەکیم، لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕایگەیاند:
٠ عێراق لە دۆخی چاکبوونەوەیە لەسەر ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەمنی و ئابووری، لەگەڵ کرانەوە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیی، هاوکات ئەو ڕۆڵانەی کە گێڕاویەتی لە نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان لایەنە جیاوازەکانی ناوچەکەدا.
٠ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەتوانێت عێراق بۆ قۆناغی سەقامگیری بەردەوام بگوازێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەختمان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و کێبڕکێکردن لەسەر بنچینەی بەرنامە هەڵبژاردنییەکان کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






