
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی خولی ئاسایی خۆیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی چەند پرسێکی پەیوەست بەکۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەفتانە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدەدەن و چەندین پرسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی پەیوەست بە ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025-04-28، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بکەن.
زانیاریی زیاتر: پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەم تەوەرانە دەبێت:
٠ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و گرنگی سەرکەوتنی عێراق لە میوانداریکردنیدا گەرەنتی بەشداریکردنی هەموو وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی سەرۆککۆمار و شازادە و میرنشینەکان.
٠ لەکۆبوونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و بەشداریکردنی لایەنە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی و گەڕانەوە بۆ یەک لیستی تاوتوێ دەکرێت.
٠ دابینکردنی کارەبای نیشتمانییە لە سەرجەم شارەکانی عێراق لە وەرزی هاویندا.
ئەمەش بزانە: بڕیارە 2025-05-17، لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لەبەغدا بەڕێوەبچێت و سەرۆکی سووریاش یەکێکە لە بانگهێشتکراوەکان .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





