
بینای پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەماوەی دوو ڕۆژدا پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر پێنج پرۆژەیاسا؛ یەکێکیان قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرەیە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دوو کۆبوونەوەی ئاسایی ساز دەکات و 14 بڕگە لە بەرنامەی کاریدا هەیە، لەوانەش دەنگدانی کۆتایی لەسەر پێنج پڕۆژەیاسا کە یەکێکیان تایبەتە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی بە کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کارنامەی ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە، لەو دوو ڕۆژەدا پەرلەمان دەنگدانی کۆتایی دەکات لەسەر پڕۆژەیاساکانی سەندیکای پرۆگرامسازان، تەندروستی دەروونی، پاراستن بەرامبەر زیانەکانی تووتن، هەمواری یاسای هاوتاکردنی بڕوانامە لەگەڵ پەسەندکردنی ڕێککەوتنی بەهێزکردنی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و سعودیە.
زانیاریی زیاتر: پەرلەمان 10 پڕۆژەیاسا و بابەتی دیکەش لە بەرنامەی کاریدایە کە پەیوەستن بە پاراستنی مامۆستایان و ژینگە، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای پەروەردە، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەهۆی ڕەفتارەکانی ڕژێمی بەعسەوە ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






