
زیاد جەنابی، سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدووم و سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد حەلبووسی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری دەکات، بەربژێرەکە کۆدەنگی زۆربەی لایەنە سوننەکانی لەسەرە و زۆربەی پەرلەمانتارانی کورد و شیعەش ئامادەن دەنگی پێدەن.
وێنە گەورەکە: دوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی له مانگی 11ی ساڵی 2023 ەوە، ئهنجوومهنی نوێنهران عێراق بێ سەرۆکە، پۆستەکە بەرکەوتەی پێکهاتەی سوننەیە و کاریش بۆ ئەوە دەکرێت هەر لای هاوپەیمانیی تەقەدوم بمێنێتەوە.
چی ڕوودەدات: لایەنەکانی سوننە کار لەسەر هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن و بۆ ئەم مەبەستە بە زۆرینەی دهنگ بڕگەیەک بۆ دانیشتنی داهاتوو زیادکراوە، هەموارەکە دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکاتەوە، دەرگای خۆپاڵاوتن سەرلەنوێ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لایهنهكان بتوانن کاندیدەکانیان بگۆڕن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لایەنەکانی سوننە کار لەسەر بەربژێرێک دەکەن لە هاوپەیمانیی تەقەدووم بێت بەسەرۆکایەتیی حەلبووسی. زیاد جەنابی، سەرۆکی ئێستای لیژنەی دەستپاکی ئەو کەسەیە کۆدەنگی زۆربەی لایەنەکانی لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: ئامانج هەرکی، پەرلەمانتاری کورد لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانییە لەنێو سوننە چ بەربژێرێک بۆچوونی زۆرینەی لەسەر بێت دەنگی پێبدەین، بەهەمانشێوە زۆربەی پەرلەمانتارانی شیعە لەگەڵ ئەو بۆچوونەدان.
باکگراوند: پێشتر کاندیدی حەلبووسی شەعلان کرەیم بوو، بەڵام بەهۆی کێبڕكێی بەهێزی لەگەڵ سالم عیساوی کە لەلایەن خهمیس خهنجهر، سهرۆكی هاوپهیمانیی سیاده پشتگیری دەکرێت، تاوەکو ئێستا پرسەکە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





