وەزیری تەندروستیی لیبیا بەهۆی هاوردەکردنی دەرمانی عێراقییەوە دووردەخرێتەوە
- تەندروستی
- 30 نیسان

ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی دەرمانی عێراقی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەی هاوردە کردووە، سەرۆکوەزیرانی لیبیا، وەزیری تەندروستی وڵاتەکەی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 27ی ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار کاروانێکی دەرمانی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەیان ڕەوانەی لیبیا کردووە و سەرجەم دەرمانەکانیش بەرهەمهێنراوی ناوخۆن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دەستەی نیشتمانیی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە لە لیبیا ئاشکرای کرد کە ئەوان بەرپرس نین لە هێنانی ئەو دەرمانانە، چونکە ئەوان تەنیا لە سەرچاوەی ئەمریکی و ئەوروپییەوە دەرمانی تایبەت بە شێرپەنجە هاوردە دەکەن و سەرجەمیشیان باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولحەمید دەبیبە، سەرۆکی حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی لە لیبیا (کە حکومەتێکی دانپێدانراوە لە ئاستی نێودەوڵەتی)، ڕۆژی سێشەممە ڕەمەزان ئەبوجناح وەزیری تەندروستیی حکومەتەکەی و پێنج بەرپرسی دیکەی تەندروستیی لیبیای لە پۆستەکانیان دوورخستەوە، دوای ئەوەی دەرکەوت ئەوان بەرپرسی ڕاستەوخۆی هاوردەکردنی دەرمانەکانی عێراق بوون، لەکاتێکدا ئەم بابەتە پسپۆڕی ئەوان نەبووە و ئەوە کاری دەستەی نیشتمانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەیە.
ئەمەش بزانە: ئێستا چارەنوسی ئەو بارهەڵگرە دیارنییە کە دەرمانی عێراقی بۆ لیبیا بردووە، لەو وڵاتەش مەترسییەکان لەسەر ساغکردنەوەی دەرمانی دەرەوەی کوالیتی بەتایبەتیش دەرمانی هاوردەکراو لە هیندستان، تورکیا، قوبرس و ماڵتا زیاتربوون، لە دەرئەنجامیشدا چارەخوازەکانی تووشی نەخۆشی دیکە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






