ئاڤا نیوز
دەنگۆی ڕاکردنی گەنجێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دیالە بەهۆی ئەوەی هەڵگری پەتای تای خوێنبەربوونە، لە میدیاکانی عێراق بڵاودەبێتەوە؛ بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی شارەکەش لەڕێگەی ئاڤاوە لەبارەی ڕووداوەکە ڕوونکردنەوە دەدات.
وێنە گەورەکە؛ ماوەیەکە پەتای تای خوێنبەربوون لە بەشێکی شارەکانی خوارووی عێراق بڵاوبووەتەوە، دەیان توشبوو تۆمارکراون، بەشێکیان گیانیان لەدەستداوە و حکومەتیش چەندین ڕێکاری بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە گرتووەتە بەر.
چیرۆکی سەرەکی: دەنگۆکە وا بڵاوبووەتەوە کە گەنجێک لە دیالە لە میقدادییە، هەندێک نیشانەی نەخۆشی وەک لەرز و تا تێیدا دەردەکەوێت و بەپەلە خۆی دەگەیێنێتە نەخۆشخانە، دکتۆرەکان گومانی ئەوە دەکەن تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، بەڵام پێی ناڵێن. پشکنینی بۆ دەکەن دواتر پشکنینەکان دەنێرن بۆ بەغدا تاوەکو دڵنیا ببنەوە ئاخۆ هەڵگری نەخۆشییەکەیە یاخود نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دکتۆرەکان لە نەخۆشخانە گەنجەکە دەهێڵنەوە و هەندێک چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکەن تاوەکو ئەنجامی پشکنینەکانی لە تاقیگەکانی بەغدا دەگەڕێنەوە. پاش گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکان، پزیشکەکان گفتوگۆی ئەوە لەنێوان خۆیان دەکەن، گەنجەکە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.
چی ڕوویدا؛ گەنجەکە کە گوێی لە گفتوگۆی پزیشکەکان دەبێت کانۆلاکانی لێ دەکاتەوە و نەخۆشخانەکە جێ دەهێڵێت و ڕا ئەکات.
پشتڕاستکردنەوە؛ ئاڤا بۆ دڵنیابوونەوە لەبارەی ڕاستی ڕووداوەکە پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی دیالە کرد کە ئایا ئەو کەسە هەڵگری نەخۆشییەکە بووە و لە ترسا نەخۆشخانەی جێهێشتووە، فارس عەزاوی گوتەبێژەکەیان بە ئاڤای وت، نەخێر هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو گەنجە بەگوێرەی ئەنجامی پشکینەکان تووشبووی پەتاکە نەبووە، ئێمە خۆمان ڕێگەمان داوە نەخۆشخانە جێبهێڵێت، نەوەک خۆی ڕای کردبێت.
ئەمەش بزانە؛ تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، لەلایەن ئاژەڵی توشبوو یان گۆشتەکەیەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دورستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان "شاتوو" هەناردەی دەرەوە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بنەماڵەیەکی هەورامان ماوەی 25 ساڵە پیشەی ئاسنگەرییان هەڵبژاردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەدر زەنگی مەترسی لێدەدات؛ خیانەتێکی گەورە لە ئارادایە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە 10مانگدا عێراق گەورەترین هاوردەکاری کاڵای تورکیا بووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بانکێکی زانیاریی نیشتمانی بۆ چەک دادەمەزرێنێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا و کەرکووک دەست بەسەر کۆگایەکی بەشەخۆراک و کارگەیەکی جگەرە دەگیرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە





