ئاڤا نیوز
ئاسایشی سلێمانی داوا لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بارەگاکانیان چۆڵ بکەن. لەئەگەری چۆڵ نەکردنیان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لە دژی ئەو حیزبانە دەکات.
وێنە گەورەکە: ئاسایشی سلێمانی بە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی وتووە، بارەگاکانتان چۆڵکەن، ئەگەر نەیکەن بە زەبری هێز پێتان چۆڵ دەکەین.
لێدوانی فەرمی: ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئاسایشی سلێمانی بەفەرمی ئاگاداریکردووینەتەوە، دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا هێزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی کوردستانی ئێران لە ناوچەکانی زڕگوێز، بانەگەورە و زڕگوێزەڵە بارەگاکانیان چۆڵ بکەن و بچنە سوورداش لەوێ بمێننەوە، ئەگینا بەزەبری هێز پێیان چۆڵ دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو ڕێکارانە تەواوکەری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنییە لەنێوان بەغدا و تاران کە بە ئامادەبوونی هەرێمی کوردستان و حیزبی کۆمەڵە کراوە، مۆڵەتەکەیان لەیەکی مانگی پێنچ تەواو بووە، بەڵام لەبەرئەوەی خانەوادەن چەند جارێک مۆڵەتەکەیان بۆ درێژ کراوەتەوە، ئێستا 98 خانوو تەواوکراوە لە کەمپی نوێ و دەتوانن بڕۆنە ناوی و نیشتەجێ بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






