
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیێنێت، هەر وڵاتێک لە ئێران نەوت بکڕێت، لە بازرگانیکردن لەگەڵ ئەمریکا بێبەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دا لەوەی هەر کەس یان دەوڵەتێک نەوت و بەرهەمە پترۆشیمییەکانی ئێران بکڕێت ئەوا لە هەر جۆرە بازرگانیکردنێک لەگەڵ ئەمریکا بێبەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "ئاگاداری: هەموو کڕینێکی نەوتی ئێران، یان بەرهەمەکانی پێترۆکیمیاوی، دەبێت لە ئێستاوە ڕابگیرێت! هەر وڵاتێک یان کەسێک کە هەر بڕێک لە نەوت یان بەرهەمی پێترۆکیمیاوی لە ئێران بکڕێت، دەکەوێتە بەر سزای لاوەکی دەستبەجێ. ڕێگەیان پێنادرێت بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکەن. سوپاس بۆ سەرنجدانتان بۆ ئەم بابەتە، سەرۆک دۆناڵد جەی. ترەمپ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هۆشدارییەی ترەمپ بەشێکە لە سیاسەتی 'ئەوپەڕی گوشار' کە لە بەرامبەر ئێران گرتوویەتییەبەر و دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێنێتە سفر و لە ڕێگەی ئەم گوشارە ئابوورییەوە ئێران ناچار بکات بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی ڕازی ببێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا سۆشیال میدیا لە منداڵان قەدەغە دەکات
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات





