
دیمەنێکی شاری کۆیە لە هەیبە سوڵتانەوە
ئاڤا نیوز
یەکەم تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا كە دانیشتووی شاری كۆیەیە و پیشەی گۆشتفرۆشە.
لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا كە هاونیشتمانییەکی كۆیە'یە و تەمەنی 42 ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە.
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، نەخۆشەكە ئێستا لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر چارەسەری پزیشكیی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 29 حاڵەت، پێنج تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، داوا لە هاونیشتمانیان دەكات پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، و لەکاتی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە. هەروەها هاووڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لەکاتی بەدیكردنی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.
باكگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






