
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، وردەكاریی ڕێنمایی تازەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی ئاشكرا دەكات و دەڵێ، هیچ ژمارەیەك بۆ ئەو ژمارە تەكسییەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە زیاد ناكرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەنگاوێکی نوێدا، وەزارەتی ناوخۆ بە ئامانجی نوێکردنەوەی مۆدێلی ئۆتۆمبێلی تاکسی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی ژینگە و باشترکردنی خزمەتگوزاریی بۆ سەرنشینەکان و جێبەجێکردنی ستانداردی تەکنیکی نوێ، دەرگای تۆمارکردنی تاکسی نوێ، دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن محەمەدئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: خەریكە بابەتی ئۆتۆمبێلی تاكسی بەلاڕێدا دەبرێت و بۆیە پێویستە شۆفێران بە وردی ئاگاداری بڕیار و ڕێنماییە تازەكان بن.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دەنگۆی زیادکردنی ژمارەی تاکسی، عەقید هێمن گوتی، "یەك ژمارەی دیكە تاكسی لە هەرێمی كوردستان زیاد ناكات بەڵكوو بابەتەكە ئەوەیە كە ئەگەر كەسێك بیەوێت ئۆتۆمبێلەكەی بكات بە تاكسی دەبێت ژمارەی ئۆتۆمبێلێكی تاكسی بەكاربێنێت نەك ژمارەی تازەی تاكسی پێبدرێت، بەشێك لەو تاكسیانەی لە هەرێمی كوردستان هەن زۆر هیلاكن و كۆن بوونە ئەمەش داواكاریی هاووڵاتیان بوو كە ڕێگە بدرێت بە ئەوەی ئۆتۆمبێلی مۆدێل تازە بكرێت بە تاكسی.
خاڵە ئەرێنییەکان: گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دڵنیایی دەدات، "هەموو كەسێك دەتوانێت ئۆتۆمبێل بكات بە تاكسی و هیچ قۆرخكارییەكی تێدا نییە، هیچ كەسێك ناچار نەكراوە تاكسییەكەی بفرۆشێت و بابەتەكە ئارەزوومەندانەیە، هەر شۆفێرێك دەیەوێت ئۆتۆمبێلێكی تازە بكات بە تاكسی ڕێگەی پێدەدرێت، بەڵام حكومەت كەس ناچار بە گۆڕین ناكات، بەڵام ئەگەر ئارەزووی كرد ئەوا بەپێی ڕێنماییەكە دەست بە ڕێككارەكان دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەقید هێمن محەممەدئەمین وردەکاریی ڕێککارەکان زیاتر ئاشکرا دەکات، کە" ئەو كەسەی دەیەوێت ئۆتۆمبێلەكەی بكات بە تاكسی دەبێت لە مۆدێلەكانی 2023 و 2024 و 2025 بێت، دەبێت ژمارەیەكی تاكسی پەیدا بكات، ئۆتۆمبێلێك دەدۆزێتەوە و خاوەنەكەی لەبەرامبەر بڕێك پارە ڕازی دەكات، ژمارەكەی لێوەردەگرێت و لە ئۆتۆمبێلە تازەكەی دەدات، ئۆتۆمبێلە تاكسییە كۆنەكەش دەبێت بە ژمارەی تایبەت و حكومەت ژمارەی تایبەتی پێدەدات بێ هیچ ڕسوماتێك، بەڵام دەبێت ڕەنگی ئۆتۆمبێلە كۆنەكە بگۆڕێت و ڕەنگەكەش ئارەزوومەندانەیە، ئەمە لەكاتێكدایە دەبێت ئۆتۆمبێلە تازەكەش بكرێت بە ڕەنگی تاكسی.
بۆچی گرنگە: بڕیارەكە بۆ هەموو هەرێمی كوردستانە، بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی گشتییە و ئێستا 74 ئۆتۆمبێلی هایبرێد و كارەبایی و 89 ئۆتۆمبێلی بەنزین لە براندە جیاوازەكان بۆیان هەیە بكرێن بە تاكسی، ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان زیاتر لە بەرژەوەندیی خاوەن تەكسییەكانن چونكە سووتەمەنیی كەمتری پێویستە و پارەی زیاتر بۆ شۆفێرەكە دەگەڕێتەوە.
لەلایەکی دیکە: ئەگەر كەسێك ئۆتۆمبێلێكی هایبرێد بكاتە تاكسی ئەوا بەرێوەبەرایەتیی هاتووچۆ هیچ ڕسوماتێكی لێوەرناگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






