
دۆخی نالەباری کەشوهەوا لە ئێران
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەورەبرووسکە و نالەباریی کەشوهەوا لە چەند شارێکی ئێران، حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە و 67 کەسی دیکەش برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکە بارانی بەخوڕ، هەورەبرووسکە و ڕەشەبا نزیکەی 20 شاری ئێرانی گرتووەتەوە و زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بە خەڵکی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بابەک یەکتاپەرست، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند: بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و هەورەبرووسکەوە، 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 67 کەسی دیکەش برینداربوون.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لەو 7 کەسەی گیانیان لەدەست داوە، چوار کەسیان بەهۆی ڕەشەباوە و سێ کەسی دیکەش بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبرووسکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکە: محەممەد حوسێن کەبادی، جێگری ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێکخراوی فریاکەوتنی مانگی سووری ئێران، هۆشداری دا لە مەترسی لافاو و ڕەشەبا لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، ئیلام و ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕایگەیاند، لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی لەناکاو. هاوکات گوتیشی تەنیا لە ڕوانسەری سەر بە کرماشان یەک کەس بەهۆی هەورەبرووسکە گیانی لەدەست داوە و چوارکەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
42 خولەک لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشبینی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووپێوی كەشوهەوای كوردستان بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی تیشكە زیانبەخشەكان دەكرێت