
دیمەنی دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی مێگاواتی کارەبا لە وێستگەی غازی خورمەڵە، لە هاوین و زستان کاتژمێرێک و لە بەهار و پایز دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان لەپاڵ سەرچاوەی ئاو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، ژێرخانی بەشی هەرە زۆری بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی غازەوە دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد محەممەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێژەی لە %70ـی کارەکانی زیادکردنی نزیکەی 500 مێگاواتەکەی خورمەڵە تەواوبووە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تەواوی کارەکانی کۆتایی دێت و بەم هۆیەوە کاتژمێرێک کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.
بۆچی گرنگە: بەوتەی کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا هەشت هەزار و 189 مێگاواتە. بەو 500 مێگاواتەی خورمەڵە ئاستی دابینکردنی کارەبا دەگاتە قۆناغێکی دیکە.
ئەمەش بزانە: لەکاتێکدایە بەهۆی چاکسازیکردن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کار لەسەر ئەوە ئەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بڕی هەزار و 300 مێگاواتی دیکە کارە زیاد بکات، بەمەش توانای هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەگاتە زیاتر لە 10 هەزار مێگاوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





