مەسرور بارزانی: سری سورەییا خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا
- کوردستان
- 3 ئایار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی -سری سورەییا ئۆندەر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر بڵاوکردەو و ڕایگەیاند، ئۆندەر خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 3-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی لەبارەی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: لە پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە: بۆ کۆچی دوایی سیاسەتڤانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم.
- سورەییا، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئاڤێستا ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکەی هەولێر ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات






