چین دەیان كورسیی بەخۆڕایی ماستەر و دكتۆرا بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات
- کوردستان
- 4 ئایار

باڵەخانەی یەکێک لە زانکۆکانی چین
ئاڤا نیوز
وڵاتی چین ژمارەیەك زەمالەی دیكەی خوێندن بۆ خوازیارانی هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت، ئاڤا وەك یەكەم دەزگای میدیایی زانیاریی لەبارەی زەمالەكە بڵاو دەكاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە نووسراوێكی فەرمیی وەزارەتی پلاندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی لای ئاڤا پارێزراوە و ئەمڕۆ یەكشەممە 2025-05-04، گشتاندن بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان كراوە، سەبارەت بە دابینكردنی ژمارەیەك زەمالەی خوێندن لە چەندین بواری جۆراوجۆردا كە لەلایەن كۆماری چینی میللی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 تەرخانكراوە.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەكەی وەزارەتی پلاندانان هاتووە، سەرجەم خەرجییەكانی خوێندن و بژێوی ژیان لە ئەستۆی حكومەتی چین دەبێت، خوازیاران دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە، مەرج و بەشەکان بزانن، كە تەواوی زانیارییەكان لەبارەی مەرجەكان و شێوازی پێشكەشكردن و دۆكیۆمێنتەكانی لەخۆگرتووە كە پێویستە پێشكەش بە كونسوڵگەری گشتیی وڵاتی چین لە هەولێر بكرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوا كات بۆ پێشكەشكردن ڕۆژی 10-5-2025ـە و فەرمانبەرانی حكومی و دەرچووانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان، لەپێشترن بۆ سوودمەندبوون لەو زەمالەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت






