وەزارەتی کارەبای عێراق گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نوێی دانانی سیستمی وزەی خۆر دەکات
- عێراق
- 5 ئایار

دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ ماڵان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، گرێبەستی 16 کۆمپانیای دیکە لە چوارچێوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە قۆناغی مۆڵەت پێدانن، بەم ڕێککەوتنەش ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی بەشدارن لە دانانی سیستمەکە دەبێت بە 24 کۆمپانیا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی بۆ پاڵپشتی دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر بڕی "ترلیۆنێک دینار" کارایە و ئێستا بۆ ماڵان تا 30 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت، لە ماوەی حەوت ساڵیشدا پارەکە وەردەگیرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتەکەیان وردبینیی بۆ گرێبەستی 16 کۆمپانیای دیکە کردووە کە داواکارییان پێشکەش کردبوو تا بەگوێرەی ڕێنماییەکان سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بۆ ماڵان دابنێن، ئەوانیش بانکی ناوەندییان ئاگادارکردووەتەوە تا ئەو کۆمپانیایانەش بچنەناو پڕۆژەکەوە.
- بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر هەنگاوێکی گرنگە و فشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی کەمدەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. ئامانج هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، وەک یەکەم هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی قەرزی بانکی ناوەندی بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی وزە بە تیشکی خۆری وەرگرتووە، بڕیاریشە لەم چەند ڕۆژەدا کۆمپانیای تایبەت بە دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی وزە بە تیشکی خۆر بێن و سیستمەکە بۆ ماڵەکەی دابنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






